
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا هاتووه “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە پلانێکی ورد و تۆکمە ئەمڕۆ سێشه‌م توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێن”.
هه‌روه‌ها هاتووه “لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كان بڕی 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵیان پێ گیرا کە نیازیان وابوو بۆ ناو شاری هەولێر بیگوازنەوە .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هەردوو تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە