
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێ ئاراسته‌ی سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانییدا هاتووه، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت، هیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەست پێ بکەن و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و هەروەها هەماهەنگی و پشتیوانی‌تان بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە