
لە کۆمێنت زانیارى نهێنى هەیە
سەرچاوەیەکى تایبەت بۆ چرکە وتى: یەکێتى نیشتییمانى دەدرێتە دەست دەستەیەکى سەربازى ، هیوا چاوشین و وەهاب هەڵەبجەیی، دوو کەسى سەربازین و لەم کۆنگرە بوونە ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى، بەم زوانە کۆنتڕڵى یەکێتیی دەکەن، بافڵ تاڵەبانى بێ ئاگایە لەوەى یەکێتى بەرەو چە قەدەرێک دەکاتەوە ئەو دوو کەسە سەربازییەى هێناوەتە پێشەوە.
بەپێ سەرچاوەکانى چرکە: هەریەکە لە وەهاب هەڵەبجەی و هیوا چاوشین بوونەتە ئەندامى سەرکردایەتى پلان دادەنێن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنى یەکێتى، ئەوەش لەو کاتەوە دەرکەوت وەهاب هەڵەبجەی لە هۆڵى کۆنگرەوە بە فیکە هێندرایە دەرەوە سەرکەوتنى بەسەر قوباد تاڵەبانى ڕاگەیاند.
لەم دۆخەدا یەکێتى لە حزبێکى شۆسیال دیموکراتەوە دەبێتە حزبێکى سەربازى و ئەوانەى وەک باسى دیموکراتییەت دەکەن پەراوێز دەخرێن، سەرچاوەکەى چرکە واى گوت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە