
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ده‌ڵێ، لاهوور جه‌نگی و شاسوارعه‌بدولواحید و حزبه‌كانی تریش داهاتێكی زۆر بۆ له‌شكرێك له فه‌یسبووكی ته‌زویر سه‌رف ده‌كه‌ن، كاره‌ساتیان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه له ڕوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌وه، تاكی كۆمه‌ڵگاش لاسایی حزبه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ دژایه‌تی ڕكابه‌ره‌كانی فه‌یسبووكی ته‌زویر به‌كارده‌هێنێت.
شادی نه‌وزاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاگه‌یاند، ئه‌و فه‌وجه‌گه‌وره‌ی له فه‌یسبووك دروست بوون، بۆ دژایه‌تی كردن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یه‌كتری له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه، ئێمه هه‌موو ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونانه‌وه‌مان بینی چه‌ند كاریگه‌ری خه‌راپی له‌سه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگاداهه‌یه، تاكێكی بەرهەم هێناوە توانای ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەقینەی نەبێت بەڵکو له ڕێی پۆستی فه‌یسبووكی فیكه‌وه ڕوبه‌ڕوی ڕكابه‌ره‌كه‌ی ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی، شاسوار عه‌بدولواحید له پێشتر و ئێستاش فه‌یسبووكی ته‌زویری هه‌یه و بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌وه‌بوو كاتی خۆی من ئاشكرامكرد، ئێسته‌ش ئه‌و فه‌یسبووكانه‌ی هه‌یه، هه‌ر لاهوور جه‌نگی و شاسوار عه‌بدولواحید نین فه‌سبووكی فیك به‌كار ده‌هێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕكابه‌ره‌كانیان هەموو لایه‌نه‌كانی تریش ئه‌و جۆره كارانه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، داهاتێكی زۆری ئه‌م وڵاته به‌هه‌ده‌رده‌درێت له ڕێگه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زیانێكی زۆریشی بۆ كۆمه‌ڵگاهه‌یه و به‌تایبه‌تی له پێنچ ساڵی ئاینده ده‌رده‌كه‌وێت چه ده‌رئه‌نجامی خه‌راپی گه‌وره‌ی هه‌یه، پاره‌یه‌كی زۆر بۆ سپۆنسه‌ركردن و به‌ڕێوه‌بردنیان ته‌رخان ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌و حزبانه‌وه.
ئه‌م جۆره كارانه‌ی ئه‌م حزبانه ئێسته دابه‌زیوه‌ته ناو كاییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕوبه‌ڕوی یه‌كتری ده‌بن و هه‌زاران كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌دووای خۆیدا هێناوه، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئێسته له ڕێگه‌ی فه‌یسبووكی ته‌زویره‌وه ڕوبه‌ڕوی یه‌كتری ده‌بنه‌وه، كه له‌م كرداری حزبانه‌وه فێربوون، كاری نه‌شیاو به‌دووای خۆیان هێناوه.
شاسوار عه‌بدولواحید پێشتر فه‌یسبووكی به‌كارهێناوه ئێسته‌ش به‌كاری ده‌هێنێت و به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و فه‌یسبووكانه‌وه، ئه‌م حزبانه كاتێك بیانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ر ڕكابه‌ره‌كانیان ئێسته له ڕێگه‌ی ئه‌م په‌یج و ئه‌كاونت و گروپه ساختانه‌وه له فه‌یسبووكه‌وه هێرشده‌كه‌ن و ته‌شهیر به‌یه‌كتری و ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی پۆست و نوسینی كۆمێنته‌وه.