
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێ، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌نجامی نه‌بووه و ئێستا 25%ی بڕوای نییه كه ده‌توانێ له‌ناو یه‌كێتی گۆڕانكاری بكات و كه‌س له‌ناو ئه‌و حیزبه دڵی به هه‌ڵبژاردن خۆش نییه.
مه‌لا به‌ختیار له په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه، كه كۆنگره بۆ ئه‌وه ده‌كرێت هه‌ناسه‌بڕین له‌ناو كادیر ده‌ست پێ بكرێت و نانبڕینیش ده‌ست پێ ده‌كات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانن ده‌خرێنه ده‌ره‌وه به ته‌واوی كه ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌كه‌وێ.
مه‌لا به‌ختیار له په‌یامه‌كه‌یدا به توندی قسه‌ی كرد و گوتی، به‌شداری له كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی ناكه‌م، چونكه هه‌ڵبژاردن نییه و ده‌ستنیشان كردن هه‌یه، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و سیاسه‌ته ناچێته سه‌ر و كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت كه دۆخێكی نه‌خوازراو چاوه‌ڕێی یه‌كێتی ده‌كات.