
خه‌ڵكی كوردستان ساڵانە به‌په‌رۆشه‌وه یادی ریفراندۆم ده‌كه‌نه‌وه، چونكه پێیان وایه هێشتا ئه‌و عه‌قڵیه‌ته نه‌گۆڕاوه، كه له‌عێراقه‌وه به پله دوو سه‌یرمان دەكەن.
به‌ڵێن عه‌بدوڵا، سكرتێری گشتیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، رایگەیاند: “یادی ریفراندۆم لای هه‌مووان پیرۆزه و چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و یاده‌دا تێپه‌ڕیوه، كە خه‌ڵكی كوردستان به (به‌ڵێ) ده‌نگیان دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، گه‌لی كوردستان داوای مافی خۆی كرد و مافه‌كانی خۆی ویست، تێناگه‌م بۆ گه‌لێك داوای مافی خۆی بكات شیاوی ئه‌وه بێ ئه‌و هه‌موو دژایه‌تی و گه‌مارۆ‌یه‌ی بخرێته سه‌ر؟.
ڕوونیشی كردەوە ریفراندۆم بۆیه كرا، چونكه له‌دوای 2003 به ئێستاشه‌وه هه‌میشه عه‌قڵیه‌تێك له به‌غداوه هه‌یه نایه‌وێت كورد هیچ مافێكی هه‌بێت، ”به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه خه‌ڵكی عێراق و خەڵكی كوردستان ده‌نگی بۆ دا، ئه‌وان وه‌لا‌یان ناوه و نایانه‌وێت جێبه‌جێی بكه‌ن.
سكرتێری گشتیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان گوتیشی: ”تا ئێستا ریفراندۆم راسته، چونكه عێراق باوه‌ڕی به ده‌ستوور و بە هاووڵاتیبوونی كورد وەك هاووڵاتیی پله یه‌كی عێراق نییە، بۆیه له‌م یاده‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ریفراندۆم راسته، به درێژایی مێژوو كورد زوڵمی لێ کراوە، مێژووی گه‌لی كوردستان خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كوردستان بۆ ئه‌وه بووە بگه‌ینه سه‌ربه‌خۆیی.