
یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان كە هێشتا خولی سەرۆكایەتییەكەی تەواو نەكردبوو، كەوتە سەنگەرگرتن لە كوردستان و چووە بەرەی نەیارانی باشووری كوردستان.
نازم هەركی، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی راگەیاند: ”لهو كاتهی ئێمه له پهرلهمان بووین، لهو خوله كه یوسف محهمهد سهرۆكی پهرلهمان بوو، هیچ هەڵوێستێكی نیشتمانیم لهو پیاوه نهبینی، جگه له خۆ بچووككردنهوه بەرامبەر هەموان.
ڕوونیشی كردەوە: یوسف محەمەد پێش ئەوەی خەڵكی تر گوێی بادەن، ئەو كاتەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بوو، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كرا و لە بڕیارێكی پەرلەماندا كە واژۆی خودی یوسف محەمەدی لەسەرە، بڕیار درا ئامادەكاری بۆ ڕیفراندۆم بكرێ و تەنانەت داواش كرا ریفراندۆم لە كەركووك بكرێت.
دەڵێ: ئێستا پەشیمان بووەتەوە. کەسێکیش خاوەنی قسەی خۆی نەبێت، یەك تۆزقاڵ مەردایەتیی تیا نیە..
ئەوەشی دووپات كردەوە، یوسف محەمەد ئەو كاتەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بوو، لە لایەن هەندێك لایەنەوە وەك بووكەڵەیەك بۆ تێكدانی ئاشتەوایی سیاسی لە كوردستان بەكار هێندرا.