نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا کرد

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا کرد

ئەمڕۆ شەممە 23/9/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند کە پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کردووە.

سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاندووە: ”ئەمڕۆ پێشوازیمان لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کرد کە لە بەڕێزان عەبدولحەکیم بەشار و ئیبراهیم برۆ، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە لەناو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێک هاتبوو.”

ڕوونیشی کردووەتەوە کە ”بارودۆخی گشتی و پێشهات و پەرەسەندنەکانی سووریامان تاوتوێ کرد.”

دەشڵێت: ”جەختمان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بە شێوەیەکی ئاشتییانە و دابینکردنی ماف و داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد کردەوە.”

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *