
دووای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی كۆمپانیای فه‌یسبووك سه‌ددان ئه‌كاونت و په‌یج و گروپی له فه‌یسبوك و ئینستاگرام دای خست ڕای گه‌یاند، لاهوور جه‌نگی سه‌رپه‌رشتی كردوون بۆ دژایه‌تی و جنێودان به ڕكابه‌ره‌كانی.
هاوڵاتییانی گه‌رمیان ده‌ڵێن داهاتی نه‌وتی سنووره‌كه‌مان بۆ په‌یچ و ئه‌كاونته ته‌زویره‌كانی لاهوور جه‌نگی بووه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ده‌كات شایه‌نی حكوومڕانی میله‌تێك نییه.
هه‌روه‌ها گه‌رمیانییه‌كان ده‌ڵێن، نه‌وتی ئێمه ده‌دزن بۆ شه‌ه جنێو تێكدانی شیرازه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كه‌مان ئه‌مه‌ش شه‌رمه بۆ ئه‌و حزبه، پێویسته خۆپێشاندان دژی لاهوور جه‌نگی به‌ڕێوه‌بچێت چونكه به‌پاره‌ی ئێمه شه‌ڕی ڕكابه‌ره‌كانی ده‌كات و گه‌نجه‌كانمان به كۆیله ده‌كات.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی ، وه‌ك چالاكێكی مه‌ده‌نی له گه‌رمیان، گوت، ئه‌و په‌یجانه‌ی لاهوور جه‌نگی مانگانه پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، بێگومان ئه‌و پاره‌یه‌ش پاره‌ی گیرفانی خۆی نییه، به‌ڵكو پاره‌ی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی گه‌رمیان و كوردستانه.
زیاتر ڕوونی کردەوە، چوار شه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك گه‌نجانی كفری له خۆپیشاندانه‌كاندا داوای داهاتی نه‌وت ده‌كه‌ن و ئاهوناڵه‌یان ده‌گاته ئاسمان، کەچی ئێستە ده‌ركه‌وتوه نه‌وتی حه‌سیره له گه‌رمیان بۆكوێ ده‌چێ.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە