
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2023، بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: “لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و گشت مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم”.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان:
لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و گشت مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، بەردەوام بێت لە ئەرکی پیرۆزی خۆی لە پەرەپێدانی کولتووری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/9/21
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە