نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: بڕیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان چووه‌ بواری جێبه‌جێ كردن

به‌په‌له‌: بڕیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان چووه‌ بواری جێبه‌جێ كردن

بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ناوی پلە باڵاکان و ئەوانەی نایاسایین تا لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی پلە باڵاکان مووچەیان کەمبکرێتەوە و ئەوانەی نایاساییش مووچەیان ببڕدرێت، سەرەتای مانگی داھاتوو ئەوکارە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند: “ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆمان ئاگادارکردۆتەوە کە لیستی ناوی مووچە خۆرانی پلە باڵا ئامادە بکەن، کە تەنیا پەرلەمانتار نزیکەی ٤٠٠پەرلەمانتار مووچەیان لە٥٠%کەم دەکرێتەوە و کەمتریش دەبێت، کە شەش ملیۆن دەبێتە سێ ملیۆن و ئەوانەی دیکەش کە پلە باڵان، ئەوانیش مووچەیان کەم دەکرێتەوە و تا بەڕێوەبەری گشتیش دەگرێتەوە.
حازم ئیسماعیل گوتیشی: جگە لەوەش داوامان کردووە لیستی ناوی نایاسایی ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی ئەوانیش لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و یاسای چاکسازی ببڕدرێت ، بۆیە جارێ دیار نییە چەند کەس بندیوار بەنایاسایی مووچە وەردەگرن، چونکە ھێشتا لیستی ناوەکان نەھاتوون.
وتیشی: دوا مۆڵەت بۆ ئەوەی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردن ٧/٧ی ئەمساڵە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *