
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ به‌غدا.
سه‌باره‌ت به واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، پێشه‌وا هه‌ورامانی گوت: چاوه‌ڕێی ناردنی بڕی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین و هه‌ركاتێك پاره‌كه گه‌یشت، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.