نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکێتیی هەڕەشەی تەقینەوە لە ناوجەرگەی تورکیا دەکات

یەکێتیی هەڕەشەی تەقینەوە لە ناوجەرگەی تورکیا دەکات

سەركردەكانی یەكێتی لە سەركۆنەكردنی تەقینەوەكەی دوێنێ ئێوارەی فڕۆكەخانەی عەرەبەتی سلێمانی، بە وشەیەكیش ناوی ”توركیا“ ناهێنن، راگەیاندكارێكی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بە كەسێكی نزیك لە باڵەكەی بافڵ تاڵەبانی ناسراوە، هەڕەشە لە توركیا دەكات.

دیار سوڵتانی، راگەیاندكاری یەكێتی، بڵاوی كردەوە كە هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیایە و ”بە هۆكاری بوونی گەریلا (چەكدارانی پەكەكە)“ هێرشەكە ئەنجام دراوە.

هەمان راگەیاندكار، نیوەشەوی رابردوو لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی: ”بەم زووانە لە ئەنکەرە و ئیستانبووڵ جەرگی تورکیا ئەبڕین.“ بەڵام ئەو لایەنەی دیاری نەكردووە كە ئەركی ”جەرگبڕین“ی توركیا لەئەستۆ دەگرێت، ئاخۆ یەكێتی خۆی ئەو كارە دەكات یانیش بە هەماهەنگی لەگەڵ پەكەكە دەیكات.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *