نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا: ملکەچی هیچ لایەنێک نابین

مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا: ملکەچی هیچ لایەنێک نابین

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، “خەڵکی کوردستان ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی ئەو لایەنانە نابێت، کە دەیانەوێ عێراق بگەڕێننەوە سەردەمی دیکتاتۆری”. دەشڵێت، “بە شێوەیەکی زۆر ناڕەوا و بە پێچەوانەی دەستوور، مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێلدەکرێن”.

ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئەیلوولی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار تۆم کیمج کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی کەنەدای کردووە بۆ هاریکاری و پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش.

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا لە هەولێر
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا لە هەولێر

لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق، وەکو ئەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی دەکات، هەرێمی کوردستان، “هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستووردا جێبەجێ کردووە، بەڵام جێی داخ و نیگەرانییەکی زۆرە، کە بە شێوەیەکی زۆر ناڕەوا و بە پێچەوانەی دەستوور، مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل دەکرێن”.

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا لە هەولێر
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا لە هەولێر

یاسای بودجەى گشتی عێراق بۆ سێ ساڵە (2023، 2024 و 2025) و لە رۆژی 12ـی حوزەیرانی 2023، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پەسەند کرا. رۆژی 26ـی حوزەیران، یاساکە لە رۆژنامەى وەقائیعی عێراقى بڵاوکرایەوە. کۆی گشتیی بڕە پارەی یاساکە 198.9 تریلیۆن دینارە و پشکى هەرێمى کوردستان تێیدا بە رێژەی 12.67 کە دەکاتە زیاتر لە 16 تریلیۆن دینار، دیاریکراوە.

بە گوتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “ڕێز لە ڕێککەوتنی نێوانی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق و ئەجێندای حکومەتیش ناگیرێت کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.”

مەسرور بارزانی دووپاتیدەکاتەوە، خەڵکی کوردستان “بە هیچ شێوەیەک، دەستبەرداری مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی نابێت و ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی ئەو لایەنانەش نابێت، کە دەیانەوێ عێراق بگەڕێننەوە سەردەمی دیکتاتۆری و زەبرو زۆر و چەوساندنەوەی گەلی کوردستان.”

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا لە هەولێر
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا لە هەولێر

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سەرۆکی شاندی پەرلەمانتارانی کەنەدی، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی گرووپی پەرلەمانتارانی دۆستی کورد لە پەرلەمانی کەنەدا خستەڕوو کە لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی زۆرینەی پارتەکانی کەنەدا پێکهاتووە و ئامانجیان پشتیوانیکردنی دۆزی کورد و پەرەپێدانی پەیوەندیی کەنەدا و هەرێمی کوردستانە .

شاندەکە هەروەها ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی و ئازادی ڕاگەیاندنی لە هەرێمی کوردستان کرد کە هاوشێوەی ئەو ئازادییانەیە کە لە کەنەدا هەن.

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا لە هەولێر
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا لە هەولێر

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *