نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پسپۆڕێکى دەستوورى: بڕێارەکەى دادگاى فیدڕاڵى بۆ بەرژەوەندى حەشد دەرکراوە سیاسیە

پسپۆڕێکى دەستوورى: بڕێارەکەى دادگاى فیدڕاڵى بۆ بەرژەوەندى حەشد دەرکراوە سیاسیە

نەجیبە ئیبراهیم، شارەزایی دەستووری ڕایگەیاند”بڕیارەكەی دادگەی فیدراڵی سیاسییە و بە بێ دیراسەكردن دەركراوە، تەنانەت خۆپێشاندانی كۆمەڵێك عەرەب لەبەردەم بارەگەی پارتی لە كەركووك ئەویش سیاسییە، كە چەندان رۆژە رێگەیان گرتووە و رێگرن لە هاووڵاتییان لە پەیداكردنی قووتی منداڵەكانیان، گەچی كەس بەلایاندا نەدەڕۆیشت، بەڵام گەنجی كورد بۆ مافی نەتەوەكەی دەڕواتە سەر شەقام، چوار كەس شەهید و دەیانی تریش بریندار دەكرێن.

زیاتر گوتی، ئەوانە بیانەوێ بە یاسایی رێگری بكەن، دەڕۆن بڕیاری دادگەی فیدراڵی دێنن كە لە بەرژەوەندی ئەوان دەری دەكات، لەكاتێكدا بڕیارەكە سیاسییە و هیچ مۆركێكی یاسایی و دەستووری پێوە نییە، وەك دادگەی سەردەمی ئەنجوومەنی شۆڕشی سەدام حوسێنی لێ هاتووە ، بۆیە هەموو بڕیارەكانی دادگەی فیدراڵی عێراق دژی كورد دەردەكرێت.

“كاتێك دەگوترێت لە عێراق سیستمی دیموكراتی و فرەحزبی و ئاینی هەیە كە دادگەی فیدراڵی بە بێلایەن كار بكات، بۆیە نابێت بڕیارێكی وا دژ بە حزبێكی گەورەی وەك پارتی دەربكات، لە كەركووك كە زۆرینەی كوردە و زۆرینەیان جەماوەری پارتین، بارەگەكانی ئەو حزبە بارەگەی سیاسی و جەماوەرین”، نەجیبە ئیبراهیم وای گوت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *