نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خالید شوانی بۆ پۆست و پارە خۆی و شارەکەشی فرۆشت

خالید شوانی بۆ پۆست و پارە خۆی و شارەکەشی فرۆشت

ئارام کەرکووکی

خالید شوانی کە جاران وەزیری هەرێم بوو بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، لە هەموو کەس زیاتر دەزانێت بەغدا چ زوڵم و ستەمێکی لە خەڵکی کوردستان دەکات بە تایبەتی لە کەرکووکییەکان . کەچی لەوەتەی بووەتە وەزیری داد لە بەغدا، چاوی کوێر بووە لە ئاست ئەو هەموو بێ دادی و زوڵم و زۆردارییەی بەغدا لە کوردستان بە گشتی و بەتایبەتی لە کەرکووک دەیکات.
خالید شوانی چەند مانگێکی کەم دوای بوونی بە وەزیر لە بەغدا ، دەستی بە گەندەڵی کرد و ئەوە بوو دەستەی دەستپاکی عێراق لە سەر بابەتی گەندەڵی خۆراکی زیندانەکانی عێراق دای بە دادگا.
ئەو کەسەی دەبوو لە هەموو ئەوانەی لە بەغدان زیاتر داکۆکی لە کوردستان و دڵی کوردستان بکات، کەچی بە داخەوە ئەمڕۆ لە پێناو پۆست و پارەدا، لە دژی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و خەڵکی ستەمدیدەی کەرکووکی داگیرکراو وەستاوەتەوە. بۆیە پێویستە لەمەودوا وەک خالید خۆفرۆش ناوی بهێنرێت .

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *