
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: ”هه‌ولێر ماڵی كه‌ركووكییه‌كانه و هه‌میشه ده‌رگای كراوه بووه بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كه‌ركووك، بۆیه به‌داخه‌وه بۆ ده‌ستڕێژی گوللە و شه‌هیدكردنی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی كورد و برینداركردنی ژمارەیەكی دیكە له شاری كه‌ركووك، هیوای چاره‌سه‌ریی خێرا بۆ برینداره‌كان و سه‌ره‌خۆشییش له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین، ده‌رگاشمان كراوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندارەكانی خۆپیشاندەرانی شاری كه‌ركووك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر.“
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كه‌ركووك و بەتایبەت بەرامبەر بە گه‌نجانی كه‌ركووك كرا، جێگای نیگه‌رانیی قووڵی ئێمه‌یه و هیوادارین چیتر خوێنی كه‌ركووكییه‌كان نه‌ڕێژرێت، ئێمە به راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له هه‌ر شوێنێك ئەو بریندارانە پێویستیان بە چارەسەر بێت، ده‌رگامان بۆیان كراوه‌یه.“
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە