
دژەتیرۆری كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە: “بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، کاتژمێر 18:29 لە شەقامی 60 مەتریی شاری هەولێر، بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە. لێکۆڵینەوەکان لەمبارەوە بەردەوامیی دەبێت.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە