نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەڵبەندی سلێمانی بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بەدرۆ فۆرمی هەلیکار بۆ گەنجان پردەکەنەوە

مەڵبەندی سلێمانی بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بەدرۆ فۆرمی هەلیکار بۆ گەنجان پردەکەنەوە

یەكێتی لە رێی مەڵبەندی سلێمانییەوە و بە ناوی دۆزینەوەی هەلی كار، سەرقاڵی كۆكردنەوەی دەنگە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.

سڵێمان کەریم، گەنجێکە فۆرمی پڕکردووەتەوە، راگەیاند: لە لایەن چەند هاورێیەكمەوە ئاگەدار كراینەوە كە گوایە بەشی گەنجانی مەڵبەندی یەكی‌ رێكخستنی سلێمانی یەكێتی، دەستیان بە پڕكردنەوەی فۆڕمی هەلی كار و رەخساندنی كار بۆ كەسانی بێكاری شارەكە كردووە.

زیاتر گوتی‌، كاتێك چووینە بەشەكە، سەرەتا داوای پشتگیریی كۆمیتە و وەرگرتنی سیڤی و چەند پرسیارێكی ترمان لێ كرا، كە لایەنگری چ حزبێكین و دەنگمان بە ‌كێ داوە و لە داهاتوودا ئامادەی دەنگ بە یەكێتی بدەیت؟، ئەگەر وەڵامەكانیان بەدڵ بوو، دواتر فۆڕمەكان پڕ دەكرێنەوە.

یەكێتی لەو حزبانەیە كە بەگوێرەی راپرسییەكان و بارودۆخی حزبی و جەماوەرەكەی، پێشبینی داتەپینی دەنگەكانی لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەكرێت، بۆیە جۆرەها تەكنیك و گوشار بۆ كۆكردنەوەی دەنگ بەكار دێنێت.

یەكێتی نوێ بەهۆی سیاسەتەكانی كوڕانی تاڵەبانییەوە، هاوكات ئەو دۆخە تەناهییەی بەسەر سلێمانیدا هێناویانە، كەوتووەتە دۆخێكی خراپ و ترسییان هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، باجەكەی بە ‌قوڕسی بدەن.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *