
زانیاری زیاتر لە کۆمێنتە
عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، بانگەشەی ئەوەی كردووە كە گوایە حزبەكەی بە پارە و سامان ناكڕدرێت.
رزگار عیسا كۆچه‌ر، مامۆستای زانكۆ راگەیاند: ”ئەم بانگەشانە راست نین، ئەساسەن كۆمەڵ حزبێكە لەوەتەی هەیە بەكرێ كار دەكات، رێككەوتننامەی تاران و ئەو ملیۆنان دۆلارەی مانگانە لە لایەن یەكێتییەوە بە كۆمەڵ دراوە، باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە كۆمەڵ دوكانێكە عەلی باپیر بەكرێ خستوویەتیە گەڕ و كێ كرێیەكی زۆرتری پێ بدات، خزمەت بەو دەكات!.
ڕوونیشی كردەوە، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ”ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایەتیی خه‌ڵكی كوردستانی بكردبایه، ئێستا كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وه‌نده نەدەبوون، ئه‌مانه بۆ پاره و پله‌ی له لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستان و خیانەتكارانی ناوخۆییەوە، سه‌ریان پێوه نییه.