
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێز حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی فیدراڵ؛
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵی خۆم ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان دەکەم بۆ كۆچى دواييى باوك و دواتر گيان له‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى بەڕێزتان له ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتووچۆدا. لەم کۆستە گەورەیەدا، هاوخه‌می بەڕێزتانم. خواى مه‌زن گيانی خوالێخۆشبووان به بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببه‌خشێت.
مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان