نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات و شاندەکە ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لەهەرێمی کوردستانیان کرد.

رۆژی پێنجشەممە (24ـی ئابی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد بە سەرۆکایەتی لەمیا قەدوور ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا.

لە دیدارەکەدا کە کلاوس شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لەهەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش  ئاڵوگۆڕ کرا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *