نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمانە لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە هەموو بوارەکانی وزەدا چەندین پرۆژە جێبەجێ بکەین

وەزیری وزەی تورکیا: ئامانجمانە لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە هەموو بوارەکانی وزەدا چەندین پرۆژە جێبەجێ بکەین


بایراکتار رایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکانی وزەدا، چەندین پرۆژە جێبەجێ بکەن، هەر لە نەوتەوە تا غاز کە هاوکاربن بۆ ئاسایشی تورکیا.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئابی 2023، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئاڵپئارسڵان بایراکتار بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان و لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا.

پاش ئەوەی بایراکتار بەشداری لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیادا کر، لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، باسی لە دیدارەکە کرد.

بایراکتار لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: ”ئەمڕۆ لە هەولێرین بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارە بابەتە هەنوکەییەکان، بەتایبەتی هاریکاریی لە بواری وزەدا. ئامانجمان ئەوەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقدا زۆر پرۆژە جێبەجێ بکەین لە هەموو بوارەکانی وزەدا، هەر لە نەوتەوە تا غاز کە هاوکاربن بۆ ئاسایشمان”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *