نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / 320 موەلیدە وەستێنراون و بارگرانی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا کەمکردووەتەوە

320 موەلیدە وەستێنراون و بارگرانی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا کەمکردووەتەوە



لەپێناو دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام و نەهێشتنی دەنگی موەلیدە و پاککردنەوەی ژینگە، سیستەمی پریپەیدی کارەبای 24 کاتژمێری، قۆناغ بە قۆناغ کەوتووەتە کار.

لە هەرێمی کوردستان کارەبای 55 هەزار هاوبەش کراونەتە پریپەید، کە 40 هەزاریان هاوبەشی بەرزەنرخن (های کۆست)، پێنج هەزاریان هاوبەشی نزمەنرخن (لۆوکۆست)، 10 هەزاریشیان هاوبەشی بازرگانیین. ئەم سیستەمە تەنیا لە 19 (سیتیی) شاری هەولێر، بارقورسیی کارەبای لە 34 مێگاواتەوە بۆ 27 مێگاوات دابەزاندووە، لە 25 هەزار بەشداربوو، حەوت هەزار سەرپێچی کارەبا بنبڕ کراون. بە هۆی کارەبای 24 کاتژمێری پریپەیدەوە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان 320 موەلیدە لە کارکردن وەستێنراون، ئەمەش کاریگەریی لەسەر پاککردنەوەی ژینگە هەبووە.

عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەى باڵای پێوەرى زیرەک، لەبارەى نرخی پریپەیدەوە رایگەیاند: “لە هەولێر شیکردنەوەمان بۆ 19 پرۆژەى کارەبا کردووە، تێیدا 25 هەزار هاوبەش وەکو نموونە وەرگیراون، مانگی 6ى 2022، کە کارەبای نیشتمانی و موەلیدە لەو پڕۆژانە هەبووە، بە مانگی 6ى 2023 بەراورد کرا، کە سیستەمەکەیان کراوەتە پریپەید، دەرکەوت %30ی بۆ %40ی نرخ لەسەر هاووڵاتییان هەرزانتر دەکەوێت، چونکە یەک سەرچاوەى کارەبایە. بۆیە ئەمە لە رووی بڕی کارەبا و نرخیشەوە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *