
رێزان شێخ دلێر، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ،راگەیاند:” ئەگەر حزبێکی سیاسی بیەوێ کۆنگرە بکات، بۆ بەستنی کۆنگرە کات پێویست نییە و هەنگاوێکی باشە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ.
هاوکات گوتیشی: ”بەتایبەت لەنێو یەکێتی هەندێک گۆڕانکاری کراوە، هەندێک لە سەرکردایەتییەکانی کردووەتە دەرەوە، بۆیە ئەمە پێویستی بەوەیە جارێکی دیکە کۆنگرە ببەستێت، بۆ ئەوەی بزانین ئەو کەسانە دەتوانن بێنەوە نێو کۆنگرە یان نە؟.
گوتیشی: ”بابەتەکە وانییە، بەڵکوو هەڵبژاردنی نێو کۆنگرەیە، کە کردەیەکی دیموکراسییە و کێ خۆی هەڵدەبژێرێ و دەنگی پێ دەدرێت، دواتر بەپێی پەیڕەو دادەنرێت، ئەو (بافڵ تاڵەبانی) خۆی بوو بە سەرۆک و دەسەڵاتی تەواو لەبەردەستی خۆیدایە، بڕوا ناکەم کێشەیەکی یاسایی هەبێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێت بە سەرۆکی یەکێتی.“