
.فازڵ عومه‌ر، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس،ڕاى گەیاند:ئەوەی لە هەولێر خەڵك لەسەر قاچاخچێتی گیراون، كارێكی باشە و بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە لە هەولێر ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بۆ ڕێگریكردن لە قاچاخچێتی، بەڵام ئایا هەمان كار لە سلێمانییش كراوە؟.
دەڵێ: هەر دوێنێ له میدیای سەر بە لاهوور جەنگییەوە بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه رۆژانه له سلێمانی 10ملیۆن دۆلار لە لایەن بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەبرێتە ده‌ره‌وه و سپی ده‌كرێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا له سنووری هه‌ولێر قاچاخچییەكان ده‌ستگیر ده‌كرێن و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه، به‌داخه‌وه ده‌بێت خه‌ڵكی سلێمانی ئاگادار بن و رێگا نه‌ده‌ن سنووری شاره‌كه‌یان بكرێته ناوه‌ندی قاچاخچێتیی دراو.
وتى: ده‌ربازكردنی جانتایه‌ك و چوونی چه‌ند هه‌زار دۆلارێك كارێكی كه‌سییه، بەڵام كاتێك بابەتەكە دەبێتە ملیۆنان دۆلاری ڕۆژانە و بە شێوەیەكی ڕێكخراو قاچاخچێتییەكە دەكرێت، بە دڵنیاییەوە دەسەڵاتی ئەو شوێنەی قاچاخچێتییەكەی لێ دەكرێت، بەرپرسیارە