
لە نووسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ستی كه‌وتووه، به‌هۆی دژایه‌تییه‌كانی بافڵ و بهكهمتهرخهمزانینی كاره‌كانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌گه‌ره‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی، ماوه‌یه‌كه جۆرێك له‌نیگه‌رانی و ملاملانێی توند له‌نێوان بافڵ و پووری سه‌ریهه‌ڵداوه.
شاناز برایم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، نیگه‌رانه له‌په‌راوێزخستن و هه‌وڵه‌كانی لادانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌وه‌شی له‌چه‌ند كۆبوونه‌وه و دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانی نه‌شاردووه‌ته‌وه.
هاوكات ماوه‌ی دوو مانگه مووچه و بودجه‌ی ده‌زگاكانی كوردسات و خاك، كه له‌لایه‌ن شانازه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن به بڕیاری بافڵ تاڵه‌بانی بۆ ئاستی نیوه كه‌م كراوه‌ته‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كار و به‌رنامه‌كانیان دروست كردووه.
کارمەندێکى میدیایانە باسی له‌وه كردووە، دوو مانگه مووچه‌كان له‌كاتی خۆی دواده‌كه‌وێت و به‌شێكی كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان مووچه‌كانیان زۆر كه‌م كراوه‌ته‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه كه كاتێك به‌دواداچوونمان بۆ كردووه، ده‌ركه‌وتووه پێوه‌ندی به‌ناكۆكییه‌كانی شاناز و سه‌رۆكی ئێسته‌ی یه‌كێتی هه‌یه.