نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەلا بەختیار تیرۆرى ناو یەکێتى و ستالین پێکەوە دەبەساێتەوە

مەلا بەختیار تیرۆرى ناو یەکێتى و ستالین پێکەوە دەبەساێتەوە

مەلا بەختیار، لەو نووسینەدا كە بە بۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی خۆی و ساڵڕۆژی تیرۆركردنی ترۆتسكی (لیۆن ترۆتسكی، یەكێك لە سەركردەكانی شۆڕشی 17ی ئۆكتۆبەر كە دواتر لە لایەن پیاوەكانی ستالینەوە بە تەور كوژرا)، باسی لە ڕووداوی تیرۆركردنی ترۆتسكی كردووە و ئاماژەی بە كاریگەریی تاوانەكانی ستالین بەسەر بارودۆخی حزبی شیوعیی ڕووسیا كردووە، بە جۆرێك دەڵێت، هەرچەندە ”خرۆشۆڤ لە بیستەمی كۆنگرەی دوای مردنی ستالین لە 1956، سەرقاپی مەنهۆڵی تاوانەكانی ستالینی هەڵدایەوە و گومانی نەهێشت، كە چ تاوانبارێك‌ و چ دیلكوژێك‌ و چەند بێ‌ مۆراڵ بووە، بەڵام تازە بەم بڕیارانەی خرۆشۆفیش، حزبی بۆلشەویك (حزبی شیوعیی ڕووسیا) رزگاری نەبوو، بەڵكوو تاوانەكانی ستالین لە هەشتاكان بەدواوە، سەری حزبەكەی لینینیشی خوارد.“
لە كۆتایی نووسینەكەشیدا مەلا بەختیار هۆشداری دەدات و دەڵێت: ”تاوان تەنها بە شێوەیەكی كاتیی دیكتاتۆریەت دەسەپێنێ‌. بەڵام لە دوا ئەنجامدا، وەكو مۆرانە، ناو جەستەی حزبەكان دەخوات‌ و بەرەو چاڵی مەرگ پاڵیان پێوە دەنێ‌!“

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *