نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بافڵ تاڵەبانى بەردەوامدەبێت لە تیرۆ کردنى سەرکردە ناڕازییەکان

بافڵ تاڵەبانى بەردەوامدەبێت لە تیرۆ کردنى سەرکردە ناڕازییەکان

لە ڕووداوەكانی 8ی تەمووزی 2021 ڕوویان داوە، تاوەكوو ئێستا، لانی كەم شەش كەس لە كادیری سەرکردەیی کە هەموویان نەیاری بافڵ و قوباد تاڵەبانیین و زۆربەیان نزیك لە لاهوور جەنگیین، لە بارودۆخی گوماناویدا تیرۆر كراون.

حامید گەوهەری، نووسەر و سیاسەتمەدار، راگەیاند، ”هەروەك باس دەكرێ، بڕیار بووە نیاز دەرگەڵەیی بكرێتە سەرۆكی لیستەكەی لاهوور جەنگی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، بۆیە یەكێتییەكەی بافڵ تاڵەبانی ئەمەی پێ هەزم نەكرا و نیاز دەرگەڵەیی تیرۆر كرا.

یەكەمینیان لیوای مافپەروەر موراد كانی كوردەیی بوو. دواتر عەقیدێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان بە ناوی هاوكار جاف لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا بە ماڵ و منداڵەوە لە هەولێر تەقێندرایەوە. پاشان ئاكام عومەر لە شوێنێكی سەلامەتی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی و لە دۆخێكی تەمومژاویدا ئۆتۆمبێلەكەی تەقێندرایەوە. پاشان فرسەت مەلەكی كە تاكە شاهێدی كەیسی تیرۆركردنی موراد كانی كوردەیی بوو، لە نزیك بازگەی قەیتەران لە دەڤەری ڕاپەڕین گوللەباران كرا. دوای ئەویش كاروان عەلی شاماری سكرتێری لاهوور جەنگی لە روژداوێکی تەمومژاوییدا گیانی لەدەست دا! پاش هەموویانیش، شەوی 18ی ئابی 2023، نیاز جەلال دەرگەڵەیی كە بە گوتەی هەندێك سەرچاوە بڕیار بووە ببێتە سەرۆكی لیستەكەی لاهوور جەنگی.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *