
رۆژی یەکشەممە (20ـی ئابی 2023)، لە راگەیەندراوێکدا، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکووک ئەنجامدرا، ئەنجامدانی کۆنگرە گفتوگۆی لەبارەوەکرا و بڕیاردرا رۆژی 27ـی ئەیلوولی 2023) کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە (21ـی کانوونی یەکەمی 2019) کۆنگرەی چوارەمی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا و بەشێک لە پەیکەری رێکخستنی حزبەکەی گۆڕی، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئەو حزبە، رووداوەکانی هەشتی تەمموزی 2021ـی بەدوای خۆیدا هێنا و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی ئەو حزبەش بەردەوامی هەیە.