نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی لەگەڵ چین و توێژەكانی سنووری زاخۆ كۆ بووه‌وه‌

سەرۆك بارزانی لەگەڵ چین و توێژەكانی سنووری زاخۆ كۆ بووه‌وه‌

باره‌گای بارزانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی گوتەیەكی پێشكەش كرد و خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا كە جارێكی تر دەرفەت ڕەخساوە لەگەڵ خەڵكی شەهیدپەروەری سنووری زاخۆ كۆببێتەوە.

هاوكات، سه‌رۆك بارزانی، ڕۆشنایی خستەسەر ئەو بەڵێنانەی كە بۆ بەجێگەیاندنی پڕۆژەكان و خزمەتگوزاریی زیاتر بە خەڵكی زاخۆ درابوو و ڕایگەیاند كە بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی ئەوەم كە خزمەتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بكرێت، سەرۆك بارزانی باسیشی لەوە كرد كە پێویستە بایەخ بە كەرتی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار بدرێت بۆ ئەوەی زەمینەی گەشە و خوشگوزەرانیی زیاتر بۆ خەڵك فەراهەم بێت و ئامۆژگاریی بۆ حكوومەت و دەزگە پەیوەندیدارەكان ئەوەیه‌ كە خزمەتكاری خەڵك بن.

سەرۆك بارزانی ئاماژه‌ی بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان دا و باسی له‌وه‌ كرد كە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی یەكدەنگی و یەكڕیزیی لایەنەكان دروست ببێ بە تایبەتی لەسەر هێڵە گشتییە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان و پێویستە هیچ لایەنێك لەو هێڵ و بەرژەوەندییە گشتیانە لانەدات.

سه‌رۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە پارتی بە دەنگی خەڵك و بە پشتیوانیی خەڵك هاتووە و دەبێ ئەو متمانەیە بپارێزرێت و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، سەرۆك بارزانی كورتەیەكی مێژوویی لەو پەیوەندییانە باس كرد و ئاماژەی بەوەدا كە هۆكاری سەرەكیی بوونی قەیران و ناسەقامگیری لە عێراق بۆ پشتكردن لە ئیمزا و ڕێككەوتنەكان و جێبەجێنەكردنی دەستوور دەگەڕێتەوە.

سەرۆك بارزانی له‌ وچارچێوه‌ی گوتەكانیدا داوای كرد كە هاووڵاتیان لەو هەڕەشە و كۆسپانە ئاگادار بكرێنەوە كە دێنە بەردەم خەڵكی كوردستان و جەختی لە پابەندبوون بە ڕۆحی نیشتیمانپەروەری و پاراستنی بەهاكان و دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان كردەوە.

لەبەشی كۆتایی كۆبوونەوەكە، دەرگەی پرسیار و ڕەخنە و تێبینیی بۆ ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە كرایەوە و سەرۆك بارزانی وەڵام و بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو.

هەر لەو سەردانەیدا بۆ شاری زاخۆ سەرۆك بارزانی سەردانی پردی (خابوور)ـی شاری (زاخۆ)ـشی كرد.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *