نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی ئاکرێ کۆ بووەوە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی ئاکرێ کۆ بووەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، لەگەڵ چین و توێژەکانی ئاکرێ كۆ بووەوە و ڕایگەیاند: “پێویستە بەبێ جیاوازی خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان بکرێت.”

ئەمڕۆ هەینی 18/8/2023، سەرۆک بارزانی لە سەردانێکدا بۆ ئاکرێ، لە بارەگای لقی 9ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن بەرپرسانی حزبی و حکوومیی ناوچەکە پێشوازیی گەرمی لێ کرا، دواتر سەرۆک بارزانی هەر لە ئاکرێ لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا، بە بەشداریی چین و توێژی جیاجیا و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سنوورەکە، پەککەوتوانی سەنگەر، تێکۆشەرانی سنوورەکە، مامۆستا، کەسایەتیی ئایینی، کاسبکار، جووتیار، گەنجان و ئافرەتان کۆ بووەوە.

سەرۆک بارزانی لە وتارەکەی بۆ ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر خزمەتکردنی دەڤەرەکە بە گشتی و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە بەبێ جیاوازی خزمەتی زیاتری هاووڵاتیاین بکرێت، ڕوونیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی كوردستان کار دەکات بۆ خزمەتکردنی گشت ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان.

پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە ئێمە لە گفتوگۆکانماندا بەردەوامین لەگەڵ بەغدا و چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنین بۆ پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی گەلی کوردستان و قەوارەی دەستووری لە چوارچێوەی دەستوور و بنەماکانی تەوافوق و شەراکەت و هاوسەنگی.

لە کۆتاییدا، سەرۆک بارزانی دەرگای گفتوگۆی بۆ ئامادەبوان کردەوە، بە گرنگییەوە گوێی لە داخوازی و پێشنیاری خەڵکی دەڤەرەکە گرت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *