
له به‌شی شه‌شه‌می كتێبی “بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد”، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه به رووداوێكی گرنگی عێراق ده‌كات كه نووری مالیكی چۆن بانگه‌شه‌ی به دوای سه‌رۆك بارزانیدا كردووه، گوایه بارزانی 100 تانكی له بولگاریا كڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر عێراق.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، له سه‌رده‌می مالیكی‌دا هه‌فته نه‌بوو شاندێكی شیعه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن، له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان كۆمه‌ڵێك گله‌یی له مالیكی نه‌كه‌ن، هه‌مووشیان داوایان لێ ده‌كردم كه چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌نگژه‌كه بدۆزمه‌وه، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سوننه‌یش رۆژ به‌ڕۆژ توندتر ده‌بوو، دوای تاریق هاشمی، مالیكی یه‌خه‌ی رافیع عیساوی وه‌زیری داراییشی گرت و په‌ڕاوی یاسایی بۆ كرایه‌وه، هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاره‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش زۆر له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بوون.
“مالیكی له چه‌ند شوێنێك گوتبووی، مه‌سعوود بارزانی 100 تانكی له بوڵگاریا كڕیوه و به ته‌مایه هێرش بكاته سه‌ر به‌غدا، ئه‌م وتارانه‌ی مالیكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوون، باشه چۆن بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه، گریمان تانكه‌كانمان كڕیوه، به‌ڵام چۆن ده‌یگوازینه‌وه بۆ هه‌رێم؟ كه مه‌حاڵ بوو مالیكی رێ بدات به توركیا و ئێرانیش رێ به‌و جۆره تانكانه بده‌ن، مالیكی ئه‌وه‌یشی گوتبوو، كاتێك سه‌ردانی كه‌ركووك كرد، مه‌سعوود بارزانی به‌نیاز بوو فڕۆكه‌كه‌م بخاته خواره‌وه، به‌ڵام مام جه‌لال نه‌یهێشتبوو، پێده‌چوو له چه‌ند شوێنێكه‌وه ئه‌و زانیارییه هه‌ڵانه به مالیكی گه‌یشتبن، به‌ڵام نازانم چۆن بڕوای كردبوو كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و زانیارییانه هیچ بنه‌ما و راستییه‌كی نه‌بوو”. سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.