نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری باڵوێزخانەی فەرەنسا لە عێراق کرد

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری باڵوێزخانەی فەرەنسا لە عێراق کرد

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/8/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جان کریستۆف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە سەر بنەمای ڕێککەوتنەکان و دەستوور کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو و بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پێویستی کۆتاییهێنان بە شاڵاوی گۆڕینی دیمۆگرافی لەو ناوچانە کرا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *