نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی: پارتی و ڕێبازی بارزانی هەمیشە جێگەی ئومێد و پارێزەر و بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانن

سەرۆك بارزانی: پارتی و ڕێبازی بارزانی هەمیشە جێگەی ئومێد و پارێزەر و بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانن

سەرۆك مەسعود بارزانی، پەیامێكی بە بۆنەی یادی 77 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی جەماوەری پارتی هەیە.”

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/8/2023، سەرۆك بارزانی، پەیامێكی بە بۆنەی یادی 77 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو كردەوە و دەڵێت: “بە بۆنەی حەفتا و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرکردایەتی و کەوادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و سەرجەم خەڵکی کوردستان و خەباتگێڕ و ئازادیخوازان دەکەم.”

سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەش داوە: “لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی جەماوەری پارتی هەیە کە لە قۆناغە سەخت و چارەنووسسازەکاندا، هەردەم هەوێنی خۆڕاگری و بەردەوامی و کۆڵنەدان و بەهێزتربوونی دۆزی گەلی کوردستان بوونە.”

هەر لە پەیامەكەیدا، سەرۆك بارزانی ڕایگەیاندووە: “پارتی و ڕێبازی بارزانی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا، هەمیشە جێگەی ئومێد و دەست و بازووی بەهێزی کوردستان و پارێزەر و بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانن، پێویستە سەرکردایەتی و جەماوەر و ئەندامانی پارتی لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدا بن.”

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *