
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد. به‌یاننامه‌كه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی پارتییه.
یه‌كێتی له سه‌ره‌تای به‌یاننامه‌كه‌دا به‌وه ده‌ستیان پێ كردووه، “له یادی 77 ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین”.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی هیوا ده‌خوازێ ئه‌م یاده ده‌رفه‌تێك بێ بۆ گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاته‌كانی خه‌بات هه‌یه به قازانجی چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی میلله‌ته‌كه‌مان.
دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی به‌رهه‌می خوێنی گه‌شی هه‌زاران شه‌هید و قوربانییه، بۆیه پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كان پێویستی زۆری به هه‌ماهه‌نگی و له خۆبردوویی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌شانه‌وه‌ی شه‌راكه‌ته.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە