
پشتیوان عه‌بدوڵا تۆفیق، برای نه‌ژوان عه‌بدوڵا تۆفیق، ئه‌و گەنجەی له‌گه‌ڵ كادیرێكی په‌كه‌كه له سنووری دوكان، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه ئامانج، راگه‌یاند، براكه‌ی له سلێمانی كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی له‌گه‌ڵ ئه‌و كادیره‌ی په‌كه‌كه‌دا كردووه، كه خه‌ڵكی رۆژئاوا بووه، له‌لایه‌ن توركیاوه كادیره‌كەی په‌كه‌كه كراوەته ئامانج و ”براكه‌ی ئێمه‌ش بەهۆی ئەوەوە پێوه بوو.
به‌شێكی خه‌ڵكی سلێمانی له‌وه ده‌ترسن، كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به شێوه‌ی ئۆنلاین، یان لە فرۆشگا‌كان له خه‌ڵكی ده‌كڕن، پێشووتر له‌لایه‌ن كادیر و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌وه به‌كار هێندرابن و مامەڵەیان پێوە كرابێت و دەستنیشان كرابن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دروست ده‌كات، چونكه ره‌نگه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی به ده‌ست كادیرێكی په‌كه‌كه بووه، چاودێریی كرابێ، دواتر به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پێشا‌نگای ئۆتۆمبێل، كڕین و فرۆشتنی پێوه كرابێت، ئه‌و كه‌سه‌شی ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌كڕێ ره‌نگه ژیانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە