نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامێكی سەرەخۆشیی له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه.

پەیامێكی سەرەخۆشیی له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه.

ئەمڕۆ هەینی سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراستەی د.فوئاد مەعسوم سەركۆماری پێشووتری عێراق كرد، بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوو ڕووناك عەبدولواحیدی هاوسەری.
بارەگای بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە (فەیسبووك) دەقی سەرەخۆشییەكەی سەرۆك بارزانی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە: “برای بەڕێز دكتۆر فوئاد مەعسووم، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو ڕووناك عەبدولواحیدمان پێ گەیشت. سەرەخۆشیی لە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناك عەبدولواحید بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.”

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *