
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ناوخۆی عه‌ره‌ب داوای راده‌ستكردنی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌یه.
د.جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانی گرتن بۆ وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی كارێكی زۆر باشیكرد، ئه‌وه‌یكرد كه هاوولاَتییان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد، چونكه ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌بنه مایه‌ی خراپه‌كاری و كاری تیرۆر و ترساندن و زۆربوونی تاوانه‌كان و سڵنه‌كردنه‌وه له‌یاسا و دادگاكان.
هه‌روه‌ها گوتی، وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی تێوه‌گلاوه له كاری تیرۆر، ناكرێت كه‌سێك به ئازادی بسوڕێته‌وه له‌كاتێكدا دادگا فه‌رمانی گرتن و سزا‌و سێداره‌ی بۆ ده‌ركردووه، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیره، یاسا رێگه نادات هیچ كه‌س له سه‌رووی دادگاكانه‌وه بێت و كاری مه‌ترسیدار بكات و به ئازادانه‌ش بسوڕێته‌وه.
باسی له‌وه كرد، وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و ئه‌وانه‌شی وه‌ك ئه‌و وان ده‌بێت ئه‌وه بزانن ناتوانن ماڵی خه‌ڵك وێران بكه‌ن و خۆشیان وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچن و بسوڕێنه‌وه، سزای ئه‌و جۆره كه‌سانه دادگا و زیندانه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە