نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فەرمانی نێودەوڵەتی دەستگیرکردن بۆ وەهاب هەڵەبجەی و هاوکارەکانی دەرچوو

فەرمانی نێودەوڵەتی دەستگیرکردن بۆ وەهاب هەڵەبجەی و هاوکارەکانی دەرچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/8/2023، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، هەندێک تۆمەتباری داواکراو لەلایەن دادگاوە هەن پێویستە ڕادەستی یاسا بکرێن و لە بەردەم دادوەردا ئامادە بن تا دادگا ڕێکاری یاسایی خۆیی بەرامبەریان بگرێتە بەر.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە ”بەداخەوە ماوەیەکە لە سنووری دەڤەری سلێمانی، بەکارهێنانی دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکییە ناوخۆیی و حزبی و کەسییەکان، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوونە، لە کاتێکدا پێویستە دەزگا ئەمنییەکان کە دەزگای فەرمیی حکوومەتن، ئەرکیان پاراستنی ئارامی و ئاسایشی نیشتمان و سەروماڵی هاووڵاتییان و پارێزگاریکردن لە دۆخی پێکەوەژیان و ئاسایش و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بێت”
جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ”نابێت هیچ دەزگایەکی ئەمنی ببێتە دەزگایەکی کەسی و مەبەستی تایبەت بڵاو بکەنەوە، لەو ڕوانگەیەوە ڕایدەگەیەنین کە هەندێک تۆمەتباری داواکراو لەلایەن دادگاوە هەن، پێویستە ڕادەستی یاسا بکرێن و لە بەردەم دادوەردا ئامادە بن تا دادگا ڕێکاری یاسایی خۆی بەرامبەریان بگرێتە بەر.”
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی دەشڵێت: ”بەپێچەوانەوە، ئامادەنەبوون لە بەردەم دادوەر و پشتگوێخستنی داواکاریی دادگا و ڕادەستنەکردنی داواکراوان بە یاسا، دەرفەتی زیاتر دەداتە ئەو تۆمەتبارانە کە پەنا بۆ کردەوەی قێزەونی دیکە ببەن و حاڵەتەکانی تیرۆر و کوشتن و ڕفاندن و تۆقاندنیش لەسەر دەستیان ڕوو لە زیادبوون بکات و کۆمەڵگە بەگشتی لە ترس و دڵەڕاوکێ و نائارامیدا بێت.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *