
وردەکارى نهێنى ١٦ى ئۆکتۆبەر ئاشکرا دەبێت لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە
فەرماندەی لیوای دووی میحوەری پێنجی رۆژئاوای کەرکووک، دەڵێ، پێشمەرگەکانی سەر بە یەکێتی دوو رۆژ پێش 16ی ئۆکتۆبەر، بار و بنەیان پێچابووەوە و خۆیان بۆ كشانەوە ئامادە کردبوو.
عەمید ئیدریس مەولوود، فەرماندەی لیوای دووی میحوەری پێنجی رۆژئاوای کەرکووک، راگەیاند: لە میحوەری ئێمە هەموو بەرپرسەکانی یەکێتی و پارتی لەوێ بووین، فەرمانی شەڕ و بەرگرییمان پێ بوو نەک فەرمانی کشانەوە، بەڵام برادەرانی یەکێتی دوو رۆژ پێشوەخت بار و بنەیان پێچابووەوە و گوتیان ئێمە لە سەرکردایەتیی خۆمان لە لایەن مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک و ئاسۆ ئەڵمانی و وەستا رەسووڵەوە فەرمانی کشانەوەمان بۆ هاتووە، كە شەڕ نەکەین.
ئەو فەرماندەی پێشمەرگەیە دەڵێ: بێگومان پێش هەر شتێک یەکێتی رێککەوتنی لەگەڵ حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هەبووە، بۆ ئەوەش پێشمەرگەکانیان ناچار بە کشانەوە کردووە، ئەوە بوو یەک شت لەوان بەجێ نەما، ئاسۆ ئەڵمانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە دەبوو راستییەکان بڵێت، کە خۆی فەرمانی کشانەوەی بە پێشمەرگەکان کردووە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە