
وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تده‌كاته‌وه باس له بڕین و كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران له كۆبوونه‌وه‌ی 3/6/2020 كرابێت و ده‌ڵێ هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه درۆن و دوورن له ڕاستی.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه.
کارنامەی کۆبوونەوەی ٣/٦/٢٠٢٠ نیشاندەری ڕاستیەکانە
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە:
سەرباری خراپی دۆخی دەروونی و تەندروستی و دارایی و ئابوری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی دەکەن. کە گوایە لە کۆبوونەوەی ٣/٦/٢٠٢٠ بابەتێکی کۆبوونەوەکە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە. ئەمە چەواشەکاریەو دورە لە راستیەوە، بۆ هەموو لایەکی ڕووندەکەینەوە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە بابەتی کەمکردنەوەی موچەی تێدا نەبووە.
هاوپێچ کارنامەی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە ٣/٦/٢٠٢٠.
وەزارەتی دارایی و ئابوری