
بەپێی بانگەشەكانی یەكێتی بێت، لە میانی دیدارەكەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، فراكسیۆنی یەكێتی داوای مووچەی فەرمانبەران و نۆ داواكاریی دیكەیان خستۆتە بەردەم سوودانی.
بەڵام بەپێچەوانەوە راگەیاندراوەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بێت، هیچ داواكارییەك نەخراوەتە ڕوو، تەنیا باسی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و پلانی حكوومەت بۆ راستكردنەوەی دۆخی ئابووری و خزمەتگوزارییەكان كراوە.
هەروەها گفتوگۆش لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و گرنگیی دابینكردنی كەشی پێویست بۆ گەرەنتیكردنی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكە كراوە. ئەم راگەیاندراوەی نووسینگەی سوودانیش كە دوێنێ بڵاو كراوەتەوە، دەیسەلمێنێت یەكێتی هیچ داواكارییەكی پێشكەش نەكردووە.
ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانن راگەیاند: ”به‌داخه‌وه بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك، له كوردستانه‌وه هه‌ر شاندی حزبییه خۆی ده‌كات به نووسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا و خێرا وێنه‌یه‌ك ده‌گرن و ده‌ڵێن داوامان له سوودانی كردووه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بنێرێت.
ڕوونیشی كردەوە: ”بابەتی مووچە په‌یوه‌ندیدار نییه به هیچ حزب و كەسێكەوە، ئه‌مه پرسی رێككه‌وتنی دوو حكوومه‌ته و شایسته‌ی دارایی كوردستان له یاسای بودجه‌ی عێراق دیاری كراوه، شاندی باڵای دانوستانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش له‌وباره‌وه به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه ده‌كەن و له‌سه‌ر هێڵن، ئیتر چ پێویست ده‌كات فراكسیۆنێك بڵێت به سوودانیمان گوتووه پاره بنێرێت كە خۆزگە واش بوایە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە