
بەرهەم ساڵح سەرکردەى پەراوێزخراوى یەکێتى و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى گروپی نەوەى نوێ لە سلێمانى، پێوەندى بەهێزى بازرگانیان هەیە و چەندان کارى نایاسایی بۆ بەهێزکردنى پێگەى ئابووریان پێکەوە ئەنجام داوە.
لە بەغدا و نەجەف شاسوار عەبدولواحید چەندان شارى یەکەى نیشتەجێبوونى دروست کردووە، بە تایبەت لەوکاتەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار بووە لە پشکى یەکێتى.
سەرچاوەیەکى تایبەت بۆ چرکە دەڵێ: بەرهەم ساڵح و شاسوار عەبدولواحید، بازرگانى هاوبەشییان هەیە و لە بەشێکى زۆرى پڕۆژە بازرگانییەکانى شاسوار، بەرهەم ساڵح هاوبەشی هەیە بۆیەش بۆ کارکردنى بازرگانى شاسوار بەرهەم ساڵح لە پارێزگاکانى عێراق کار ئاسانى بۆ کردووە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە