
بەپەلە.. لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى تەرمى دیندار داود دەگەڕێندرێتەوە کوردستان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ گەڕانەوەی تەرمی ئەو گەنجەی شیلادزێ بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو لە زێدی خۆیان بە خاک بسپێردرێت.
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو، دیندار داود رێکانی لەگەڵ چەند گەنجێکی شیلادزێ لە رێگەی دارستانەکانی بولگاریاوە هەوڵی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا دەدەن، پەیوەندی لەگەڵ کەسوکاری دەپچڕێت و رۆژی سێ شەممەی رابردوو، هەواڵی گیان لەدەستدانی بڵاوکرایەوە و تەرمەکەی دۆزرایەوە.