
مهلا مهحموود ئازادی، بهرپرسی پێشووی مهكتهبی زانایانی كۆمەڵی دادگەریی ، لەبارەی دەنگۆی ھێنانی ژنی چوارەمی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێ،ھەرچەندە ئاگادار نیم کە مامۆستا عەلی باپیر ژنێکی دیکە بھێنێت، بەڵام ئەگەر بیەوێت ژنی چوارەم بھێنێت موشکیلە نابێت، چونکە توانا و دەسەڵاتی ھەیە. ناکات.
ئاماژەی بەوەش کرد: ئەگەر مامۆستا عەلی باپیر ژنی چوارەم بھێنێت، لەوانەیە خۆم بچم بۆی مارە بکەم، چونکە حەز دەکەم ھەموو پیاوێک چوار ژن بھێنێت، بەڵام مامۆستا عەلی باپیر ئێستا سێ ژنی ھەیە، ئەگەر ژنێکی دیکە بھێنێت، ئەو کاتە دەبێتە چوار ژنی حازر.