
وردەکارى لە کۆمێنتە
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌لایه‌ن په‌یجه‌كانی یه‌كێتی بڵاو كرایه‌وه كه گوایه به‌ختیار كاوانی هانی كادیرانی یه‌كێتی ده‌دات كار بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی نه‌كه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه له‌وێ.
ئه‌مڕۆ له وه‌ڵامی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌یه‌دا، به‌ختیار كاوانی له واڵی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، “شه‌رم له خه‌باتی باوكتان بكه‌نه‌وه، مۆدیلی سیناریۆی ئیكس پایه‌ر نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی” ڕیشی خۆتان له ده‌ست منداڵ و تاڵ مه‌نێن دوای به هه‌رچوار په‌ل پێوه ده‌بن مه‌له‌ف و فایله‌كان زۆرن قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت، تۆزێك خه‌مخۆری كادیره خاوه‌ن زه‌وییه‌كان بن باشتره، 80% كادیرانی هه‌ولێر كرێچین.