
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، هەفتەی داهاتوو، مەرسومی هەرێمی بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەردەکرێت.
فەوزی هەریری ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا بە فەرمی وەڵامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق نەگەیشتووەتە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو بگات و دوای ئەوەش لە هەفتەی داهاتوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسومی هەرێمی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات.