
دڵشاد رەشید، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان دەڵێ :” بۆ هاوپەیمانییەکانمان لەگەڵ یەکێتی، نەک هەر سوودمان نەدیوە، بەڵکوو زەرەری زۆرمان کردووە. گوتیشی: ”هاوپەیمانی بۆ هەر شتێک بێت، ئەگەر لەسەر شتە بنەڕەتییەکان و ستراتیژییەکان رێکنەکەوی، مانای وایە رێک نیت.“
گوتی: قەینا با ئەم سەردانە وەک سەردانێکی دیبلۆماسی سەیر بکرێت، چونکە ئەوەی من دەیبینم، جەماوەرە زۆرەکەی گۆڕان دژی هەر جۆرە رێککەوتن و هاوپەیمانییەکن لەگەڵ یەکێتی، لەبەر ئەوە، هەوڵی لەو جۆرە نەدرێت باشترە، ئەگەر گۆڕان گوێ لە جەماوەریش نەگرێت، ئەوا زەرەری زیاتر دەکات.“