
بۆ چێککردنى ساڵانە سیستەمى غازى ماڵەکەت یەک ملیۆن دینار بدەى
ئاگرو تەقینەوەکەی ماڵی حاجی مەزهەریشیان کردوە بە بزنسی گەورە!
کاک قوباد پارە کۆکردنەوە چیە! !
نزیکەی (٣٠ کۆمپانیا) مۆڵەیی دانانی سیستمی غازو چێککردنەوەیان هەیە لە سلێمانی… بەیاسا بەرپرسن لە هەر گرفتێک و سێ مانگ جارێک چێک دەکەنەوە…
دوای تەقینەوەکەی ماڵی حاجی مەزهەر!
کۆمپانیایەکیان داناوە بەناوی(فایناڵ چێک) سەدان ملیۆن لە خەڵکی سلێمانی وەردەگرێت.
پارە پەیداکردنەکە بەم شێوەیە..
دوکانێکت هەیە… بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت دەچیتە بەرگری شارستانی… ئەوان دەڵێن: دەبێت بچیتە گەشەپێدانی پیشەسازی لە کارگەی جگەرەکە.. ئەوانیش دەڵێن: دەبێت نوسراوێکت بۆ بکەین بۆ کۆمپانیای (فایناڵ چێک)… ئەویش (٧٠٠ هەزارت) لێدەسێنێ! دەڵێ: من چێک دەکەم ئەگەر گرفتت هەبێت پێدەڵێم!
ئەگەر ماڵێک سیستمی غاز( شۆفاش) دابنێ. دەبێت بەناوی سەیرکردن و چێککردنەوە نزیکەی ملیۆنێک بداتە چێککردنەوە!!!!!
بەنیازن ئەمەی ماڵانیش بکەنە چێکی ساڵانە!!
لەکاتێکدا ئەو کۆمپانیایانەی سیستمەکە دادەنێن.. خۆیان بەمۆڵەتەکەیان بەرپرسن لە دانان و چێککردنەوە دەکەن… بەرپرسیاریەتی یاساییان لە ئەستۆیەو ئەمەی تەنیا لە سلێمانی هەیە پارە کۆکردنەوەیە!
تێبینی: ئەو بەڕێزەی دەستکاری سیستمی ماڵی حاجی مەزهەری کرد… لەم کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوانە نەبون!
عەلی حەمە ساڵح